Kurdish Weblog

Sunday, March 27, 2005

ببورن!

پێش هه‌موو شت داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م چوون به هۆی سه‌رقاڵ بوون نه‌متوانی ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێكرد بیگه‌یه‌نمه جێگه‌یه‌ك، ئێستاش پێم وا نییه بتوانم به‌م شێوه‌ی به دڵمه كات له سه‌ر ئه‌م ڕێك و پێك كردنی وێبڵاگئاوا دانێم، هیوادار بووم ئێوه بتوانن یارمه‌تیده‌ر بن و وا دیاره ئێوه‌ش له من سه‌رقاڵترن. ڕه‌نگه ماوه‌یه‌كی تر بتوانم دیسان به‌رده‌وام ببم به‌ڵام نازانم كه‌ی، بۆیه پێم خۆشه ئێوه‌ی كه ده‌توانن به‌رده‌وام ببن چاو له بێده‌نگی من نه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی به‌ته‌مان لێره بینووسن، و به ئیمه‌ێڵ من ئاگادار بكه‌نه‌وه.
مێدیا سه‌باره‌ت به رێك و پێك كردنی ریزی وێبڵاگ هاوكاری تۆ منه‌تی زۆره و هه‌ر كاتێك پێت خۆش بێ ده‌توانی ده‌ست پێبكه‌ی و من ده‌توانم ئه‌م شوێنه‌ی هه‌مه له ئیختیارت دا بنێم.
نه‌ورۆزیش له هه‌مووتان پیرۆز بێ!

Saturday, March 05, 2005

سڵاوتان لێبێ.

سڵاوتان لێبێ.
وادیاره‌ ماوه‌یه‌که‌ که‌س سه‌ری ناپه‌رژێ نه‌ک هه‌ر شتێک بۆ ئه‌م بلاگه‌ بکات به‌ڵکوو سه‌ردانیشی بکات. به‌ڕاستی من زۆر سه‌رم قاڵه‌و گوتم بابزانم دۆستان چیان کردوه‌ وادیاره‌ دۆستانی هێژاش وه‌ک منن. له‌مێژه‌ سه‌ردانی گوڵه‌خان ده‌که‌م هه‌ر به‌ڕۆژ نه‌بۆته‌وه. ‌ هیوادارم هه‌مووتان سڵامه‌ت بن و ساڵی نوێ کورده‌واریش که‌ له‌ پێشمانه‌ له‌ هه‌موو لایه‌کتان پیرۆز بێت.

Sunday, January 16, 2005

ڕیزی وێبڵاگ

ریزی وێبڵاگه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر كه‌س بتوانی ڕاسته‌وخۆ وێبڵاگی خۆێ بخاته سه‌ری ئه‌وه ئێستا به‌شێكی ئاماده بۆ، تكایه تاقی كه‌نه‌وه بزانن چ ئاڵ و گۆڕێكی تری پێویسته ، دیاره ئێستا زۆر به‌شی ماوه كه ڕێك و پێك بكرێ به‌ڵام له كۆتایی دا ئه‌م به‌شانه دێته سه‌ری!
پرسیارێك: ئایاكو به ڕای ئێوه باشتره هه‌ر كه‌س وێبڵاگی خۆی خسته سه‌ر ئه‌م ریزه ، ناوه‌كه‌ی ده‌سته‌وبه‌جێ بێته سه‌ر ریزه‌كه یان پێویست بێ خۆم)یا كه‌سیتر( وه‌ك ئه‌دمین دوای دیتنی وێبڵاگ ڕێ به ئیزافه بوونی بدات؟ ڕای خۆتان وه‌ك كامێنت لێره بنووسن.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌شێكتان دێته به‌ر چاو كه هه‌ڵه‌ی هه‌یه یان باشتره به شێوه‌یه‌كی تر بێ دیسان بۆم بنووسن، سپاستان ده‌كه‌م!

ئه‌وه‌ش ریزه‌كه!

Friday, January 07, 2005

setting

رێکخستن و ته‌نزیماتی blogger.com

هه‌ر بلاگێک ته‌نزیماتیکی هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌رچی پیویست نیه‌ به‌ڵام ده‌توانی بۆ باشتر بوون ، جێبه‌جێ یان بکه‌ی.
بۆ ئه‌م کارا دوای Login کردن ، کلیک که‌ له‌ سه‌ر Setting

به‌شی Basic :
Title عێنونی بلاگه‌که‌ت لێره‌ دا بنوسه‌ ، ئه‌م عێنوانه‌ له‌نێو بلاگه‌که‌دا به‌کار ده‌چی.

Description سه‌باره‌ت به‌لاگه‌که‌ت، چه‌ند وشه‌یک بنوسه‌.

Add your blog to listing
ئه‌م به‌شه‌ بلاگه‌که‌ی تۆ له‌ ڵیستی بلاگه‌ کانا ده‌نوسێ

Show Quick Editing on your blog
هه‌ندی جار پۆستێک ده‌نێری ، وه‌ختێ ده‌چیته‌ ئادره‌سی بلاگه‌که‌ت ، ده‌بینی هه‌ڵه‌یکی تێیا هه‌یه‌ !
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ Yes لێ به‌ی ، له‌و کاته‌ دا پیویست نیه‌ ، دیسان Login بکه‌ی جا هه‌له‌ که‌ درۆست بکه‌ ی . هه‌ر له‌ ناو بلاگه‌که‌ دا ده‌توانی درۆستی بکه‌ی. (به‌م شه‌رته‌ که‌ قه‌بله‌ن Login ت کردوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ کاتی لۆگین کردناRemember Me لێ داوه‌)

Show Email Post links
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ Yes لێ به‌ی ، خوێنه‌ران ده‌توانن لینکی پۆسته‌که‌ی تو بنێرن بۆ دۆستێکیان تا ئه‌ویش سه‌رت لێ باتو پۆسته‌که‌ت بخوێنی .

Show Compose Mode for all your blogs

ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ Yes لێ به‌ی ، بۆ هه‌موو پۆستێک Compose Mode به‌ کار ده‌هینی .
یانی له‌ کاتی پۆست کردنا ده‌توانی فونت یان ره‌نگ و... بگۆڕی .





به‌شی Publishing:

Blog*Spot Address:

لێره‌دا ده‌توانی ئادره‌سی بلاگه‌که‌ت بگۆڕی ، بو نمونه‌
بیکه‌یته‌ www.Berreza.blogspot.com


Ping Weblogs.com
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ Yes لێ به‌ی ، بلاگه‌که‌ت ده‌چێته‌ ناو لیستی‌ Weblogs.com و هه‌ر کاتێک ،‌ پۆستی نوێ بنیری له‌م شوینه‌ دا "ping" ده‌کرێ. (یانئ ئه‌وانی دیکی‌ ده‌زانن که‌ تو پۆستی نوێت هه‌ناردوه‌)

Monday, January 03, 2005

پێداهاتنه‌وه‌: ساده ترین شێوه‌ بو ساز کردنی وێبلاگ (blogger)

بۆ چێکردنی وێبلاگ گه‌لێک سیسته‌م و پڕۆگرام هه‌ن، وه‌کو Movebale Type, Grey Matter, Word Press و ... که‌ ئه‌مانه‌ پێویستیان به‌ کڕینی hosting و domain و شارازایی له‌ سه‌ر دامه‌رزاندنیان هه‌یه‌.
باشترێن و ساکارترین جێگا بۆ چێکردنی وێبلاگ، به‌کارهێنای Blogger یه‌. که‌ به‌شێکه‌ له‌ خزمه‌ته‌کانی Google بۆ به‌کارهێنه‌ره‌کانی.

*تێبینی: پێشنیارتان پێده‌که‌م که‌ له‌ پێرژنبلاگ Persianblog دا وێبلاگ ساز مه‌که‌ن، چونکه‌ سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌ و تا ئێستا ده‌یان بلاگیان به‌ستوه‌، به‌ڵام له‌ Blogger.com دا که‌س ناتوانێ بلاگی تۆ بوه‌ستێنێ.
گه‌ر ده‌خوازی وێبلاگی خۆت چێبکه‌ی فه‌رموو بڕۆ بۆ ئێره http://blogger.comو/ و ده‌ست بکه‌ به‌ چێکردنی بلاگه‌که‌ت. سه‌ره‌تا له‌سه‌رCreate your New Blog Now ‌کرته‌ بکه‌. ئه‌و په‌نجه‌ره‌ نوێیه‌ی د‌ه‌کرێته‌وه‌ خشته‌یه‌کی تێدایه‌ که‌ پێنج پرسیاری له‌ خۆگرتوه‌. وه‌ک‌ هه‌نگاوی یه‌که‌م ئه‌و پێنج پرسیاره‌ وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌ به‌و شێوه‌ی له‌خواره‌وه‌ ڕوونکراوه‌ته‌وه‌.

هه‌نگاوی یه‌که‌م:

1- Choose a user name ئه‌مه‌ ناوێکی تایبه‌ت به‌ خوته‌, که‌ دواجار بۆ چوونه‌ناو(login)ی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری وێبلاگه‌که‌ت پێوستت پێ هه‌یه‌.
2-Enter a password لێره‌ وشه‌یه‌ک بنوسه‌ که‌ له‌ شه‌ش پیت زیاتر بێت. له‌بیرت نه‌چێ وشه‌ی نه‌هێنی ده‌بێ وشه‌یه‌ک بێت که‌ بتوانی وه‌بیرت بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ نابێ که‌سی دیکه‌ بزانێ و نه‌هێنیه‌که‌ که‌ ده‌بێ ته‌نێ بۆخۆت بیزانی.
3- Retype password لێره‌شدا هه‌ر ئه‌و وشه‌ نهێنی‌یه‌ بنوسه‌ره‌وه‌.
4-Display name لێره‌دا ناوی خوت بنوسه‌. ئه‌م ناوه‌ له‌ژێر نوسراوه‌ پۆستکراوه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی وێبلاگه‌که‌ت ده‌که‌ن ده‌یبینن.
5- Email address لێره‌شدا ئیمه‌یلی خۆت بنوسه‌.
6- Acceptance of Terms له‌به‌رده‌می نوسراوه‌ چوار گۆشه‌یه‌کی چکۆله‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێ له‌سه‌ر کرته‌ بکه‌ی. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ یاسایBlogger ده‌په‌ژرێنی.
7- Continue بۆ به‌رده‌وامی کرته‌ی له‌سه‌ر بکه‌.
* تێبینی: له‌وانه‌ی که‌سێکی دیکه‌ پێش تۆ ئه‌و user name ه‌ی به‌کارهێنابێ که‌ تۆ بۆخۆتت داناوه‌. له‌ دۆخێکی واسه‌یا، پێت ئێژێ که‌ گه‌ره‌که‌ ناوێکی دیکه‌ هه‌ڵبژێری.

هه‌نگاوی دووهه‌م:

ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ به‌ ڕوتدا ده‌کرێته‌وه‌؛ داوات لێده‌کات که وێبلاگه‌که‌ت ناو لێبنێی و ئه‌دره‌سی ناو توڕ (نێت) بۆخۆت چێ بکه‌یت.
به‌م شێوه‌یه‌:
1- Blog title : لێره‌دا ناوێک بۆ وێبلاگه‌که‌ت دابنێ. بۆ وێنه‌: ئاویه‌ر، چۆمان، پاڵه‌، ئاربه‌با و فرمێسکی ڕنوو... یان هه‌ر شتێکی دیکه.‌
2- Blog address(URL): لیره‌ دا هه‌ر ئه‌و ناوه‌ی بۆ بلاگه‌که‌ت هه‌ڵبژارد له‌ ناو چوارچێوه‌ لاکێشه‌ییه‌که‌دا بنوسه‌. دیاره‌ ده‌توانی هه‌ر ناوێکی دیکه‌ بۆ خۆت دابنێی که‌ ببێته‌ ئه‌دره‌سی وێبلاگه‌که‌ت. به‌ڵام واباشه‌ ناوی وێبلاگه‌که‌ت و ئه‌ده‌ره‌سه‌که‌ت یه‌ک بێت. بۆ وێنه‌ گه‌ر ناوی وێبلاگه‌که‌ت ئاربه‌با بێت ئه‌وا ده‌توانی بۆ ئه‌دره‌سه‌که‌شت هه‌ر ئاربه‌با بنوسی، به‌م شێوه‌یه‌: http://arbeba.blogspot.com/ .
ئه‌مه‌ ده‌بیته‌ ئه‌دره‌سی وێبلاگی تۆو ئه‌وانه‌ی بیانه‌وی سه‌ردانی بکه‌ن یان بیلکێنن به‌ شوێنی خۆیانه‌وه‌، ده‌بێ له‌و ئه‌دره‌سه‌ که‌ڵک وه‌رگرن.

3- له‌سه‌ر به‌رده‌وامبه‌(continue) کرته‌ بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌نگاوی چێکردنی بلاگه‌که‌ت بهاوێژی.

هه‌نگاوی سێهه‌م و کۆتایی:

له‌م په‌ڕه‌دا، چوارچێوه‌ یانTemplate بۆ وێبلاگه‌که‌ت هه‌ڵده‌بژێری و له‌سه‌ری کرته‌ ده‌که‌ی پاشان لای خواره‌وه‌ کرته‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبه(continue) ده‌که‌ی.‌
ته‌واو! بلاگی نوێت پیرۆزه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بچیته‌ شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی وێبلاگه‌که‌ته‌و‌ه بڕۆ بۆhttp://www.blogger.com/ له‌وێ به‌ نوسینی وشه‌ی نه‌هێنی Password و ناوی به‌کارهێنانت User Name که‌ پێشترو له‌سه‌ره‌تای دروستکردنی وێبلاگه‌که‌دا بۆخۆتت داناوه‌و‌ پاشان به‌ کرته‌ کردن له‌سه‌ر Login بڕۆ بۆ به‌شی به‌ڕێوه‌به‌بردنی وێبلاگه‌که‌ت.دوای چوونه‌ ناوه‌وه‌ یان login کردن، بو نوسینی پۆستی نوی ده‌توانی کرته‌ بکه‌یته مل هێمای + که‌ به‌ ڕه‌نگی ‌سه‌وزێکی کاڵ له بن New Post‌ دا دیاره‌.

تێبینی: ئێستا تۆ خاوه‌نی وێبلاگی خۆتی و ده‌توانی نوسراوه‌ یان وێنه‌‌ی خۆت یا هه‌ر شتێکی دیکه‌ له‌ ناو وێبلاگه‌که‌ت دابنێی. گه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا شاره‌زایی ته‌واوت نیه‌، هه‌ر لێره‌ ده‌توانی ڕێنوێنی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پۆست کردنی نوسینی کوردی بخوێنیه‌وه‌. گه‌ر شاره‌زایشت له‌ زمانی ئینگلیزی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانی له‌ Blogger به‌دوای وڵامه‌کانی دیکه‌ت دا بگه‌ڕێی. هیوادارین له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا گشت پرسیاره‌کانت له‌ کوردیش وێبلاگ وه‌ده‌ست بێنی.

چۆن ده‌توانی نوسراوه‌که‌ت پۆست بکه‌ی؟

Saturday, January 01, 2005

Domain و ریزی نوێ وێبڵاگ

بۆ دانانی هه‌موو ئه‌م ڕێنوێنی و شتانه‌ی بۆ وێبڵاگی کوردی پێویسته ناوێکی تاێبه‌تم دروست کردوه که هێشتا نه‌که‌وتۆته سه‌ر سێرڤێری خۆم:
www.kurdishblog.com
ئێستا خه‌ریکی ڕێک و پێک کردنی ڕیزی وێىڵاگم که پرۆگرامه‌که‌یم ته‌واو کردووه هه‌ر ماوه جوانی که‌م، ئاوا هه‌موو که‌س خۆێ ده‌توانێ وێبڵاگی نوێی خۆی بخاته سه‌ر بێ داوا کردن!
پرسیارێک:ده‌کرێ دوو دۆمێنی جیاواز بۆ دوو ماڵپه‌ڕی جیاواز بخه‌مه سه‌ر یه‌ک IP ؟ ئه‌م پرسیاره له سه‌کۆی کوردئاتی گرووپیش ده‌نووسم بزانم ده‌کرێ یا نا...

داوایه‌ک: تکایه ئه‌وه‌ی کاتی هه‌یه و ده‌توانێ به سه‌ر نووسراوه‌کان بۆ چاک کردنه‌وه‌یان دا بێته‌وه تا ماڵه‌که‌مان زووتر ڕاگوێزین، سپاس! ساڵی نوێشتان پیرۆز بێ...

Saturday, December 25, 2004

ساده ترین شێوه‌ بو ساز کردنی بلاگ (blogger)

خۆشه‌ویستان وه‌ک هه‌میشه‌ ، تکامه‌ هه‌له‌کانی من دروست بکه‌نه‌وه‌...به‌ راستی سنه‌یی به‌ داخه‌وه‌ ته‌نیا ناوی کوردا !
پیشنیار ئه‌که‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ به‌درد ناخوه‌ن پاک بکرێن وه‌ک پۆسته‌ قه‌بلیه‌که‌ی من ، که‌ گل گه‌نم خان دروستی کردگه‌...
با شلوق نه‌به‌ێ


بو سازکردنی وێبلاگ سیستمگه‌رو پروگرامانی زۆر هه‌یه‌ ، وه‌کو Movebale Type, Grey Matter, Word Press و ... که‌ ئه‌مانه‌ په‌یوستیان به‌ کڕینی hosting و domain و شارازایی له‌ سه‌ر دامه‌رزاندنیان هه‌یه‌ .


باشترین و ساده‌ترین و هه‌رزان ترین شیوه‌ ، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ Blogger. که‌ به‌شێکه‌ له‌ کۆمپانی Google

* تیبینی :
ته‌وسیه‌تان پێ ده‌کم له‌ Persianblog.com دا بلاگ ساز مه‌کن ، چونکه‌ سه‌ر به‌ ده‌وله‌تی ئیرانا و تا ئێستا ده‌یان بلاگیان به‌ستوه‌، بلام له‌ Blogger.com دا هیچ که‌س ناتوانێت بڵاگی تو بوه‌سێت.

برو به‌ ئه‌م سایته‌ : http://blogger.com/
کلیک که‌ به‌ سه‌ر "Create Your Blog Now"


ئێستا ئه‌م خانه‌ گه‌ره‌‌ پروبکه‌ .
1- Choose a user name ئه‌مه‌ ناوێکی تایبه‌ت به‌ خوته‌, که‌ دواجار بۆ وارد بوون(login) پێوستت پێ هه‌یه‌.
2-Enter a password له‌م خانه‌دا وشه‌یک بنوسه‌ که‌ بێشتر له‌ 6 حه‌رف بیتئه‌م وشه‌ی نهینیه‌ نابی که‌سیكتر لی ئاگادار بێت .
3- Retype password لێره‌شدا هه‌ر ئه‌و وشه‌ی نهینیته‌ دوپات بکه.
4-Display name لێره‌دا ناوی خوت بنوسه‌ ، ئه‌م ناوه له‌ ژیر هه‌ر پۆستا دیار ئه‌بێت.
5- Email address لیره‌شدا ئیمه‌یلی خوت تایپکه‌.6- Acceptance of Terms یه‌مه‌شه‌ یمزا که‌ .7- Continue کلیک که‌
* تێبینی : ئیمکانی هه‌س user name که‌ پاش‏ له‌ تو که‌سیکی تر داگیری کردبه‌....له‌م سوره‌ته‌دا ، پیت ده‌لیت تا ناوێکی تر هه‌ڵبژێری


1- Blog title : لیره‌دا عێنوانی بلاگه‌که‌ت هه‌لبژیره‌....
2- Blog address ( URL ) : لیره‌ دا ئادرسی ئینترنتی خوت هه‌لبژیره‌.
ئه‌مه‌ ده‌بیته‌ ئادرسی بلاگی تو له‌ ناو ئینتێرنێتا‌ و خه‌لک ده‌توانن به‌ زانینی ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ ، سه‌یری بلاگه‌که‌ت بکه‌ن .

بو نمونه‌ ئه‌گه‌ر ، لیره‌ بنوسی ، hamaraza
ئادرسی بلاگه‌که‌ت ده‌بیته‌ : http://hamareza.blogspot.com/
3- continue کلیک که‌ تا بچیته‌ دوایین سه‌فحه‌ی .


له‌م سه‌فحه‌ دا ، چوارچیو یان شکلی بلاگه‌که‌ت هه‌لبژیره‌ و کلیک که‌ له‌ Continue (ها له‌ خواره‌وه‌)
ته‌ واو ! بلاگی نوێت‌ موباره‌ک بێت .




جا ئیستا ، چون login بکه‌ین ؟
بۆ پۆست کردن له‌ بلاگه‌که‌تا ده‌ بێ Login بکه‌ی .
به‌م جوره‌ :
برو بو سایتی : http://www.blogger.com/
ئێستا ئه‌و Username و Password وا دروستۆ کرد بنوسه‌ .

دوای login کردن ، بو نوسینی پۆستی نوی ده‌توانی کلیلک که‌یته مل نیشانی + .